دیاره به پێی رای گه‌له‌ك پسپۆر و شاره‌زایان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ، پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی ره‌نگه سه‌ختترین كاری سه‌رشان و ئه‌ستۆی هه‌یه‌كێك له ئێمه بێت ، دووریش نیه هه‌ر بیرمه‌ندێك یان شاعیرێك یان زانایه‌ك به جۆریێك تێی بگات و رابوبۆچوونی له سه‌ر هه‌بێت ، بۆ ناسینی خۆشه‌ویستی به‌ر له هه‌ر شتێك پێویستیمان بۆ گه‌رانه‌وه بۆ خودی ئاده‌میزاد هه‌یه ، به فاكته‌ره‌كانی رسكان و چه‌كه‌ره‌كردنی گوڵه رۆحییه‌كانی ویژدان و هه‌ست و نه‌ستی ، خۆشه‌ویستی زۆر له‌وه قوڵتره وه‌ك قرتاندنی گوڵێك یان ماچكردنی ئازیزێك یا به‌دیهاتنی ئامانجێك یا به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵینێك ، به‌ڵكه هه‌موو ئه‌وانه‌شه هه‌ر شته و تاموبۆی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌موویشی ده‌چنه ژێر ساباتی ئه‌و هه‌مێزه فێنكه ، به‌ڵام ئایا قوڵایی پێشتر به ته‌نكاو ده‌ستپێناكات ، ئینجا پله به پله به‌ده‌م شه‌پۆله تیژ و هار و سه‌رشێته‌كان تا ده‌گه‌یت به خۆشه‌ویستی ، سه‌ره‌تا مه‌یل و سه‌رمه‌ستی و سۆز و دڵگه‌رمی و هه‌موو ئه‌و وشه و گوزارانه‌ی نوێ دوو توێی هه‌ست و نه‌ست ، ئینجا ئیشق و دڵسووتی و توانه‌وه ، هه‌ر یه‌كێكیش له‌و وشانه واتا و مه‌غزای خۆی هه‌یه ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و وشانه‌ش دیاره خودی ئه‌و بونه‌وه‌ره ده‌گرێته‌وه كه ئاده‌میزاده واتا خۆشه‌ویستی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دی ، یه‌كێك له ساده‌ترین پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی له لای رۆبه‌رت هینلین له كتێبی نامۆ له خاكێكی نامۆدا بریتییه له ( خۆشه‌ویستی ئه‌و حاڵه‌ته‌یه ، كه تێیدا به‌خته‌وه‌ری كه‌سێكی دیكه بۆ تۆ پێویسته ) ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست و كرۆكی خۆشه‌ویستیه و له له شاكاره مه‌زنه ئه‌وینداریه‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه وه‌ك ( مه‌م و زین ) ی ئه‌حمه‌دی خانی و ( رۆمیۆ و جولێت ) ی شكسپیر ، و چه‌ندین نمونه‌ی دیكه‌ی زیندوو ، كه له پێناوی ئه‌وین و خۆشه‌ویستیدا وه‌ك مه‌عجیزه و سه‌ربرده و رووداو به درێژایی مێژوو رویانداوه ، به‌ڵام حاڵه‌تێكی دیكه ئه‌ویندارییه ، كه جیایه له خۆشه‌ویستی و دووره له ره‌هه‌نده مه‌تیقی و و ره‌گداكوتانه‌كانی خۆشه‌ویستی له ناكاودێ و ده‌روات ئه‌و كه‌سه‌ش زیاتر ئه‌وداڵ و گیرۆده‌ی حاڵه‌ته‌كه‌یه نه‌ك كه‌سی دووه‌م .




